شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە دژی ئەو هاوڵاتییە عەرەبە سوریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین، دەشڵێت،" ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی گەلی كوردستان ناگونجێن ".
مەسعود بارزانی پەیامێکدا
ئاماژەی بەوەکردوە،" لە كاردانەوە بەرانبەر ڕوداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوی شاری
حەلەب، بەداخەوە لە هەندێک پێگەی میدیایی و سۆشیاڵمیدیا و ناوەندی تردا، هەڵمەتێك لە
دژی ئەو هاوڵاتییە عەرەبە سوریاییانە دەبینرێت كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین
".
ئەوەشیخستەڕوو،"
ئەم جۆرە هەڵمەت و ڕەفتارانە لە جێی خۆیدا نین و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پڕەنسیپ و بەهاكانی
گەلی كوردستان ناگونجێن و دژی سیاسەت و ڕوانگەی گشتیی دامودەزگەی هەرێمی كوردستان
".
مەسعود بارزانی
باسی لەوەشکرد،" لە ڕاستیدا نابێ ئۆباڵی ئەنجامدانی تاوان لەلایەن خەڵكێكەوە بخرێتە
ئەستۆی خەڵکانێکی دیکەوە كە هیچ پەیوەندییان بە تاوانەكەوە نەبوە، دەبێ ڕێزی ئەو پەنابەر
و هاوڵاتییە عەرەبە سوریاییانە بگیرێت كە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە و لێرە
دەژین و پێویستە كۆتایی بەم هەڵمەتە نابەجێیە بهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕێگە
لە دوبارەبونەوەی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە بگرن ".
