عێراق رێکارێکی دیکە لەدژی هەرێم دەگرێتەبەر

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2973 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، زانیاری وردیان لەبارەی دەروازە سنورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە پەرلەمانی عێراق داوە، دەشڵێت، داخستنی ئەو دەروازە سنورییانە داهاتێکی زۆر بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە.


عومەر وائلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (واع)ی عێراقی راگەیاندوە،" بەراورد بە ساڵی 2024، لە 2025دا داهاتی ناوخۆیی عێراق بەبڕی 500 ملیار دینار زیادیکردوە و گەیشتوەتە دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار ".

ئەوەشیخستەڕوو،" لە دوو رۆژی رابردودا لەگەڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرانی باج و گومرگ بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق کراین، بەمەبەستی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان ".

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان باسی لەوەشکرد، راپۆرت و زانیاری وردیان لەبارەی دەروازە سنورییە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ولاتانی دراوسێ بە پەرلەمان داوە، کە زیانی زۆریان بە داهاتی فیدراڵی گەیاندوە و داخستنیان پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی وڵات دەگەڕێنێتەوە ".

وتیشی، حکومەت رێکارێکی دیکەی بۆ یەکخستنەوەی باجی گومرگی داناوە، ئەوەش لەرێێ دانانی بازگە لە هەریەک پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە، کە هاوسنورن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.