رونکردنەوەیەک لەئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان

20/06/2025‌ 4231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند، کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگا بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی داو و بوە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو کەسە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/٢٠ کاتژمێر ٤:٣٠ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکرا کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی بەئۆتۆمبێل لەهاوڵاتییەکی دا و هەڵات، کە بەهۆیەوە ئەو هاوڵاتییە گیانی لەدەستدا ".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیربکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.

پێشتر، پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکردبوو، ئەو هاوڵاتییە لەڕەگەزی نێرە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، تیشێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە، ژمارەیەک (تاتۆ) بەجەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان).

محەمەد سەردار