شارپرێس:
عەلی باپیر مەرچی خۆکاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکی کۆمەڵی
دادگەری ئاشکرادەکات و دەڵێت" مەرجم هەیەو وەكو رابردوو سەرۆكایەتی كۆمەڵ ناكەم
"، هەروەها دەشڵێت،" تا ئەم لەحزەیە من لەبەر دڵی برایان ماومەتەوە ".
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ میدیای حزبەکەی ئاماژەی بەوەکرد،" بەتەما بوم واز لەپۆستی سەرۆکی کۆمەڵ
بهێنم، بەڵام هەموو
برادەرانی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی و دەستەی دامەزرێنەران زۆر ئیلحاح دەكەن وەك
سەرۆك بمێنم ".
ئەوەشیخستەڕوو،" ئێستا سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و دامەزرێنەران
رازی نین بەوەی وازبهێنم، بارودۆخەكەش زۆر گرژو ئاڵۆزو نەگونجاوە، خەڵكێك پێی وایە
پێویست بەوە دەكات بمێنم ".
عەلی باپیر باسی لەوەشکرد،" من مەرجم هەیە بۆ سەرۆكایەتی بەو واتایە
دەڵێم سەركردایەتی بە دەستبەستراوی ناكرێتت، بۆیە وەكو رابردوو سەرۆكی
كۆمەڵی دادگەری ناكەم دەبێت دەستكراوەبن و قسەیان بڕوات".
عەلی باپیر ڕونیشیکردەوە،" بەو شێوەیە سەرۆكایەتی كۆمەڵ دەكەم نەچمە
ناو وردەكارییەكانەوە، خەریكی بابەتی شتراتیژی بم ".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە 25ی ئایاری 2025 شارپرێس وەک یەکەم
دەزگای میدیایی کوردی بڵاویکردەوە، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی
بەنیازە لەکۆنگرەی پێنجەمی حزبەکەیدا لەسەرۆکایەتی کۆمەڵی دادگەریی بکشێتەوەو خۆی
بۆ سەرۆکایەتی حزبەکەی کاندید نەکاتەوە.
هەرئەوکات
سەرچاوەیەک لەناو کۆمەڵی دادگەرییەوە بە شارپرێسی وت، عەلی باپیر دەیەوێت ئەو
ژیانەی ماویەتی بۆ بواری کۆمەڵایەتیو نوسینو بابەتە شەرعییەکانی تەرخانبکات.
محەمەد سەردار
