شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، هەواڵگریی تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق، کاردەکات بۆ گواستنەوەی ئەندامانی داعش بۆ لادێکانی سوه‌یداو تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ بەدەوییەکان له‌گوندەکانی دروز لەلادێکانی ناوچەکە.
سەرچاوەکان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکانی سەر بەحکومەتی دیمەشق لەباشوری سوریا، ڕێنمایی لەدەزگای هەواڵگریی تورکیاوە پێگەیشتوە کە "گروپ‌و سەرکردەکانی داعش بگوازنەوە بۆ گوندەکانی ئەلقسەیرو ئەلمەزرا لەلادێکانی سوه‌یدا".
سەرچاوەکان لەزاری کارمەندانی ئاسایشی سوریاوە ڕایانگەیاندوە، هەواڵگریی سوریا، ئەمینداری گشتیی هێزه‌كانى سوریاى ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی بەرپرسیاربێت لەگواستنەوەی ئەندامانی داعشی سوریا‌و سەرکردەکانی داعشی عێراق بۆ گوندی قوسەیر، ئه‌و جوڵه‌یه‌ش لەژێر ناوى هۆزەکانی بەدەویدا ئەنجامدراوە.
زانیارییەکان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هەواڵگریی تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری ده‌سته‌ى تەحریر شام کاردەکات بۆ پاڵپشتی چەکدارانی بەدەوی لەگەڵ سه‌ركرده‌كانى داعش لەلادێكانى سوه‌یداو واى نیشانده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ى ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان به‌ده‌ویه‌كانن، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌ركرده‌و چه‌كداره‌كانى داعشن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكرابوه، له‌ناو ئه‌و به‌رپرس‌و كه‌سه دیارانه‌ى داعش كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ لادێکانی سوه‌یدا زۆرینه‌یان سورى بون، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك داعشى عێراقیشیان له‌گه‌ڵدا بوه كه بریتین له(ئەحمەد سلێمان عوبەید، ئەمیر حەسەن جبوری، محه‌مه‌د ڕەجەب عوبەید جه‌بار، عوبەید وەهاب، عوبەید قادی الانزی، ساڵح محه‌مه‌د شمەری، محه‌مه‌د عەواد السایل، ئیبراهیم خدر زه‌وبەعی، سەباح سلێمان ئەلتایە، ڕەمەزان ئیسماعیل جیاب،
حسێن محمد خوسرۆ كه کورده‌و ئەندامی كه‌تیبه‌ى ئه‌هل سوننەیه‌ى داعشه لەباشورو باکوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان).
زانیارییەکانی باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، لەکۆبونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەواڵگریی تورکیا‌و ده‌سته‌ى ته‌حریر شام كه له‌باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌دیمه‌شق ئه‌نجامدراون، له‌و كۆبونه‌وانه‌دا بڕیار له‌داعشه‌كانى سوریا دراوه‌و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ببرێنه ناوچه‌كانى دروز له‌ژێر ناوى به‌ده‌ویه‌كان.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، شانەکانی داعش بەگروپ دابەشکراون‌و له‌ناوچه‌كانى دروز جێگیرکراون، لەسەر بنەمای پلانێکی هەواڵگری تورکیا‌و هەواڵگری ده‌سته‌ى تەحریر شام كه براون بۆ لادێكانى (جاسم له‌بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا، دەشتی بەرامبەر گوندەکانی بیابانی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا، گوندەکانی ناوچەی ئەلدەیاسە، دەوروبەری ئەلکەرەعە، تالول ئەلسەفاو ناوچەی ئەبو شارشوح کە حه‌وت کیلۆمەتر لەسنوری ئوردنەوە دورە).
میدیاى سوری ئاشكرایكردوه، توركیا چه‌ند كه‌مپێكى مه‌شق‌و ڕاهێنانى تایبه‌تى بۆ ئه‌ندامانى داعش كردوه‌ته‌وه لەلادێکانی ئیدلب‌و حەلەب‌و ڕاسته‌وخۆ لەلایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئه‌وكاره‌یان له‌ئه‌ستۆگرتوه، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ جێگیرکردنیان له‌ناوچە جیاجیاکانی سوریا.
ئه‌وه‌ش زانراوه، کەمپەکان بەمەبەستی مەشق‌و ڕاهێنانە بەئەندامانی داعش لەهەردوو ڕەگەزنامەی سوری‌و عێراقی، لەنێویاندا ئەوانەی پێیاندەوترێت "بەچکەی خەلافەت" واته نه‌وه‌ى سه‌ركرده كوژراوه‌كانى داعش، بڕیاریشه لەگەڵ تەواوبونی مەشق‌و ڕاهێنانەکان، ئەو چه‌كدارانه‌ى داعش ڕەوانەی ناوچە جیاجیاکانی سوریا بکرێن.
