شارپرێس:
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، "حوسییەکان ڕەتی دەکەنەوە لەئێرانو لوبنانو غەززەوە دەرس وەربگرن".
هەڕەشەکانی یسرائیل کاتس وهزیرى بهرگریى دوای ئەوەهات، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان ناوچەیەکی گەشتیاریی لەشاری ئیلات لهباشوری ئیسرائیل کردە ئامانجو بههۆیهوه زیاتر له20 كهس برینداربون.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەهەژماری خۆی لەپلاتفۆرمی "ئێکس" نوسیویەتی، "هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەئیلات دەخوازم".
ئهوهشى وتوه، "تیرۆریستانی حوسی ڕەتیدەکەنەوە لەئێرانو لوبنانو غەززەوە فێربن، ئێمه دهزانین ئهوان بەڕێگهیەکی سەخت فێر دەبن".
لهو پهیامهیدا وتویهتى، "هەرکەسێک زیان بەئیسرائیل بگەیەنێت، حەوت جار زیانی پێدەگەیەنرێتهوه".
پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندوه، "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەناوەڕاستی ئیلات کەوتەخوارەوەو بههۆیهوه ژمارهیهكى زۆر لهخهڵكى سڤیل برینداربونو زیانێكى زۆرى مادیشى بهدواى خۆیدا هێنا، ئێمە خەریکی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مەیدانین".
ڕۆژنامەی "یسرائیل هایۆم" نوسیویهتى، "دوو موشەکی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی گومەزی ئاسنین شکستیانهێناوە لەڕێگریکردن لەفڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لەئیلات".
هەروەها کەناڵی 13ی ئیسرائیلی-ش دهڵێت، "هێزی ئاسمانیی لێکۆڵینەوە دەکات لەهۆکاری دواکەوتن لەدیاریکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەو شکستهێنانى ڕێگریکردن لێی".
