شارپرێس:
میدیاى ئیسرائیلى ئاشكرایده‌كات، له‌ئێستادا حكومه‌تى ئه‌و وڵاته خۆى بۆ بڕیارێكى قورس ئاماده ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده بكات تایبه‌ت به‌له‌سێداره‌دانى ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ى ئێستا له‌گرتوخانه‌كانى حكومه‌تى ته‌لئه‌بیبن.
لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بەسەرپەرشتی کنێست ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسایەک دەکات، ڕێگە بەلەسێدارەدانی زیندانیانی فەڵەستینی لەزیندانەکانی ئیسرائیل دەدات.
وه‌كو میدیاكانى ئه‌و وڵاته باسیان كردوه ده‌ڵێن، "ئەو پڕۆژەیاسایە ناوی یاسای سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستانی لێنراوە، لەسەر داوای گال هێرش ڕێکخەری کاروباری زیندانیان‌و بێسەروشوێنەکان، بۆ ماوەی دوو هەفتە دواخرا، پێشتر ئەم پڕۆژەیاسایە، لەلایەن لیمۆر سۆن هار مێلێچ ئەندامی پارتی ئۆتزما یەهودییەوە پێشنیازکرابوو بەهۆکاری هاوشێوە ڕەتکرابوەوە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لەڕابردوشدا، پڕۆژەیاسایه‌كى له‌و شێوه‌یه چەندینجارى دیكه بەهۆی دژایەتی‌و نیگەرانییەکان لەوەی دەتوانێت زیان بەهەوڵەکانی ئازادکردنی سەربازە ڕفێنراوەکان بگەیەنێت، ڕەتکرابوەوە.
له‌وباره‌یه‌وه ئیتمار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل، داوای لەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردوه، پڕۆژەیاساکە پەسەندبکات.
بن گڤیر وتویه‌تى، "مەرجەکان ئاسان مەکەن، سەرەڕای ئەو هۆشدارییە زۆرانە، ئەمە وەکو ڕێگرییەک کاردەکات کە پشتڕاستیدەکاتەوە ئێمە تێکەڵاو نین".
