شارپرێس:
بەرپرسانی ئێرانو ئەمریکا ئاشکرایانکرد، ئیدارەی ترەمپ نزیکەی 100 ئێرانی بەفڕۆکەیەک لەئەمریکاوە بۆ وڵاتەکەیان دیپۆرت کردوەتەوە.
بهگوێرهى ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، دوو بەرپرسی ئێرانی ڕایانگەیاندوه، ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە فڕۆکەیەک كه لهلایهن ئهمریكاوه بەکرێگیرابوو لەلویزیانا هەڵفڕیو بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لەڕێگەی قەتەرەوە بگاتە تاران.
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لەدانوستانەکانی نێوان هەردولا باسیان لهوهكردوه، پلانەکان بۆ ئەو سەفەرە گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی.
ئەو دیپۆرتکردنەوەیه یەکێکە لەوکارە دیارانەی کە ئیدارەی ترەمپ ئەنجامیدەدات بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەبێ گوێدانە ئەو بارودۆخەی کە ڕەنگە بگەڕێندرێنەوە بۆیان.
سەرەتای ئەمساڵیش، ئەمریکا کۆمەڵێک ئێرانی دیپۆرتی کۆستاریکاو پەنەما کردهوه.
هەڵمەتەکانی پێشوی ئیدارەی ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوە، ڕەخنەو داوای یاسایی لەلایەن داکۆکیکارانی مافی کۆچبەرانەوە لێکەوتەوە.
واشنتۆن لەمێژە مافی پەنابەری بەو ئێرانییانەداوە کە لەوڵاتەکەیان هەڵدێن، لەوانە ناڕازییە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنوسان، پارێزەرانو چالاکانی مافی ژنان.