شارپرێس:
سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "چاوەڕێی حەماسین کە پێشنیازەکانی ئاشتی قبوڵ بکات"، به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكیش زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت، "تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى له‌عێراق گۆڕیوه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكرد، "بزوتنه‌وه‌ى حەماس 3 بۆ 4 ڕۆژی لەبەردەستدا ماوە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازى ئاشتیى".
ده‌شڵێت:"ئەگەر بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕێککەوتنەکە ڕەتبکاتەوە، به‌دڵنیاییه‌وه ئیسرائیل ئەوەی پێویست بێت دەیکات‌و پشتیوانیى ته‌واوى ئه‌مریكاشى هه‌یه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، بەرپرسێکی ئەمریکی كه ناوى ئاشكرانه‌كراوه بۆ کەناڵی جەزیرە قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "دوبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانمان لەگەڵ ئەولەویەتە ستراتیژییەکانی ئیدارەی ترەمپ لەعێراق‌و ناوچەکەدا یەکدەگرێتەوە".
ئه‌و بەرپرسه ئەمریکیه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئیدارەی ترەمپ بەمزوانە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ڕادەگەیەنێت‌و پێچه‌وانه‌ى پێشوو، هێزه‌كانى له‌عێراق پاشه‌كشه پێناكات".