شارپرێس:
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی لەسوریا ڕەتکردەوەو بەمەسخەره‌یه‌كى سیاسیی ناشایستەی مێژوی سوریاى وەسفکرد، ده‌شڵێت، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خۆى له‌خۆیدا سوریاى دابه‌شكردو ئه‌و ئاشته‌واییه‌ى باسیده‌كرا، كۆتاییهات".
ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموكرات (مه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەو هەڵبژاردنانەی کە لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە ئەنجامدرا، دەربڕینی ئیرادەی گەلی سوریا نییەو نوێنەرایەتی هەموو ناوچەکان‌و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە ناکات، ئەو هەڵبژاردنە مەسخەرەیەکی سیاسی بوو کە ناشایستەی مێژوی دەوڵەمەندی سوریا‌و قوربانیدانی گەلەکەی بوو، ئه‌وان خەباتیانکرد بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی‌و ئازادی‌و هاوبەشی ڕاستەقینە".
ئەنجومەنەکە ده‌ڵێت، "ئەم هەڵبژاردنە به‌فه‌رمیى دانى به‌دابەشبونى سوریادا نا، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و یه‌كێتیه‌ى بۆ خاكى سوریا باسده‌كرا، حكومه‌تى ئێستا هه‌نگاوى نا".
وه‌كو مه‌سه‌ده نوسیویه‌تى، "سوریه‌کان ئاواتەخوازن هەڵبژاردنی ڕاستەقینە به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ى گوزارشت لەئیرادەی خۆیان بکەن‌و نوێنەرایەتیه‌كى ڕاسته‌قینه هه‌ڵبژێرن".
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى مه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "هیچ پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن ناتوانێت شەرعی بێت، به‌بێ بەشداریی‌و نوێنەرایەتیی هەموو سورییەکان، چ لەناوخۆو چ لەدەرەوەی وڵات، هه‌ڵبژاردنێكیش نابێته شه‌رعى ئه‌گه‌ر لەژێر چاودێری‌و كۆنترۆڵى نێودەوڵەتی نه‌بێت‌و یەکپارچەیی خاكى سوریا ڕه‌چاو نه‌كات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى گه‌ل (په‌رله‌مانى سوریا) به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له‌ناوچه‌كانى دروزو ڕۆژئاواى كوردستان‌و عه‌له‌ویه‌كان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى تێدا ئه‌نجامنه‌درا.
