شەڕی سەخت لەنێو حەلەب دەستیپێکرد

کوردستان

06/10/2025‌ 1757 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هێزەکانی هەسەدە لەنێو شاری حەڵەب ڕوبەڕوی هێرشی چەکدارانی ئەحمەد شەرع بونەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان چەکدارەکانی شەرع تانک و زرێپۆشیان هێناوەو پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفییەیان داوە.

لەئەنجامی تۆپبارانی ئەو گەڕەکەدا چەند کەسێک برینداربوون.

هاوکات هێزەکانی هەسەدە ڕوبەڕوی چەکدارانی شەرع بونەوەو بەچەکی قورس لێیاندەدەن.

هەروەها سەرچاوەکانی هەسەدە دەڵێن گورزی توندیان لێوەشاندون و بەشێکیان هەڵاتون.

پەیامنێری تەلەفزیونی فەڕمی سوریا لەنێو حەڵەب دەڵێت شەڕێکی زۆر قورس هەیە لەنێو شارەکە.

چەند سەرچاوەیەک دەڵێن، هێزی ڕزگاری عەفڕین چونە نێو حەلەب و بەشداری شەڕبوون.

هەروەها لەچەند شار و شارۆچکەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی کوردانی حەڵەب ڕژاونەتە سەر جادە.
ئ.ه

بەپەلە