شارپرێس:
دوای هەڕەشەکانی
ترەمپ بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر نەیجیریا، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە
وەڵامی هەڕەشەکەی ترەمپی دایەوە.
یوسف تۆگاز،
وەزیری دەرەوەی نەیجیریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین ئاماژەی بەوەکرد،"
ئەستەمە حکومەتی نەیجیریا پشتگیری هیچ جۆرێکی کۆمەڵکوژی ئاینی بکات و دەستوری وڵات
رێگە بەو تاوانە نادات ".
ئەم قسانەی وەزیری
دەرەوەی نەیجیریا لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا داوای
لە وەزیری جەنگی وڵاتەکەی کرد پلانێک بۆ هێرشکردنەسەر نەیجیریا دابنێت، هۆکارەکەشی
بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لەدژی مەسیحییەکانی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە.
نەیجیریا
گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفریقایە و بەشی باکوری وڵاتەکە زۆرینەیان موسڵمانن،
بەشی باشوری وڵاتەکەش زۆینەیان مەسیحین، کە بەردەوام ناکۆکی لەنێوانیاندا هەیە.
محەمەد سەردار