شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌یه‌كى ئیسرائیلى،
ته‌لئه‌بیب ستراتیژێكى نوێى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێگریكردن له‌به‌ده‌ستگه‌یشتنى پارچه‌ى
یه‌ده‌گ بۆ فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانى ئێران، ده‌شڵێت، "ئیسرائیل تۆڕی دابینکردنی
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانى لەئەفریقیا کردوەتە ئامانج.
ڕۆژنامەی تایمزى ئیسرائیل له‌ڕاپۆرتێكدا
ئاشكرایكردوه، "ته‌لئه‌بیب بەجێبەجێکردنی ستراتیژییەکی نوێ‌و بەپشتبەستن بەڕاپۆرتە
هەواڵگرییەکان، ئێران ڕێگه‌کانی ترانزێت‌و کۆمپانیا ناوەندییەکان بەکاردەهێنێت بۆ
گواستنەوەی پارچەی درۆنەکانی، لەئاسیاو ئەفریقیاوە".
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى ڕۆژنامه ئیسرائیلیه‌كه،
"ته‌لئه‌بیب هەوڵدەدات توانای ئێران لەبەرهەمهێنان‌و هەناردەکردنی درۆنەکانی
وەک شاھید-136 پێش دیزان‌و پڕۆگرامكردنى، لاوازبکات، ئەمەش بەڕێگریکردن لەگواستنەوەو
تێکدانی ڕێگه‌كانى".
شارەزایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەو ڕێبازە نەک
تەنها ڕێگر دەبێت لەئۆپەراسیۆنی درۆنیی میلیشیانی ئێران لەیەمەن‌و ناوچەکە، بەڵکو
کاریگەریی لەسەر توانای ڕوسیاش دەبێت بۆ وەرگرتنی پارچە ئێرانییەکان.
لەکاتێکدا وڵاتانی کەناراوەکانی ئەفریقیا بەهۆی
لاوازیی چاودێرییەوە بەئەڵقەی لاوازی ئەو زنجیرەیە دادەنرێن، بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل
پێیانوایە، کۆنترۆڵکردنی ڕێگه لۆجستییەکانی ئێران، دەتوانێت هێرشەکانی داهاتوی درۆنەکان
قورستر‌و پڕتێچوتر بکات.
