شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى دوو بەرپرسی باڵای هه‌رێم‌و عێراق، لەكه‌متر له48 کاتژمێری داهاتودا 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت، حکومەتی عێراقیش هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی نۆ دەنێرێت.
دوێنێ دوشەممە کۆبونەوەی حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی‌و به‌ئامادەبونی تەیف سامی وەزیری دارایی بەڕێوەچوو، کۆبونەوەکە تەنها کاتژمێرێکی خایاندوه، هەرچەندە بڕیاربوو ڕەزامەندی یان بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی نۆ بدرێت، بەڵام لەکۆبونەوه‌كه‌دا باسنەکراوه.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بۆ میدیاى نزیك له‌پارتى قسه‌یكردوه‌و وتویه‌تى، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێدەکات، تا ناوەڕاستی هەفتە موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت، ئەوکات موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هه‌رێمیش ڕایگه‌یاندوه، "لەدوو ڕۆژی داهاتودا واته له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌دا، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هه‌رێم، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندی دەدات، هەفتەی داهاتوش بەغدا موچەی مانگی نۆ دەنێرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاربوو دوێنێ محه‌مه‌د شیاع سودانى‌و چەند وەزیرێکی كابینه‌كه‌ى به‌سه‌ردانێك بگه‌نه هه‌ولێرو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش بچنه دهۆك، به‌ڵام به‌هۆى كۆبونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كانه‌وه كه شه‌وى ڕابردوو ئه‌نجامدرا سه‌ردانى سودانى‌و یاوه‌ره‌كانى بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دواخراو ڕاسته‌وخۆش ده‌چنه شارى دهۆك به‌مه‌به‌ستى بەشداریکردن لەمێپس، کۆڕبەندی ئاشتی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئه‌وه‌ى زانراوه، یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه‌ى كه بڕیاره له‌گه‌ڵ سودانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات‌و له‌و دیداره‌دا به‌شداربێت، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقه.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت، بڕیارە ئه‌مڕۆ لەدهۆک، سودانی‌و مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بکەن، یەکێک لەتەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکەشیان، پرسی موچە دەبێت.
دوێنێ دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق، تەیف سامی بەوەزیرێکی کوردی وتوە، "هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی موچە نییەو بڕیارە لەگەڵ موچەی عێراق، موچەی مانگی ئەیلولی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت، به‌ڵام ئێمه له‌عێراق موچه‌ى مانگى 11 دابه‌شده‌كه‌ین‌و له‌هه‌رێمیش مانگى نۆ".
ئەو وەزیرە کوردە جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەم هەفتەیە موچەی فەرمانبەرانی عێراق‌و هەفتەی داهاتوش موچەی فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت".
له‌عێراق موچه‌خۆران‌و فه‌رمانبه‌ران له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى موچه‌ى مانگى 11دان، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان تائێستا موچه‌ى مانگى نۆ وه‌رنه‌گیراوه‌و ناشزانرێت چاره‌نوسى موچه‌ى مانگه‌كانى دیكه‌یان چى به‌سه‌ردێت، به‌تایبه‌ت باس له‌فه‌وتانى موچه‌ى دوو مانگ ده‌كرێت.
