تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی لەهەولێر کۆدەبنەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 621 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی ئەلمۆنیتۆر ئاشكرایكرد، سبەی شەممە، تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی لەهەولێر کۆدەبنەوە.


پێگەی هەواڵی ئەلمۆنیتەر لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، سبەی شەممە، 17ـی کانونی دوەمی 2026 لەشاری هەولێر، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوە.

پێگەكە دەشڵێت، بەپشت بەستن بەزانیارییەكانی سەرچاوەكان، کۆبونەوەکە بەنێوەندگیریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها لەکۆبونەوەکەدا دۆخی سوریا بەگشتیی و دوایین گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا تاوتوێدەکرێت.

ئەمە دوای ئەوەدێت، ئەمرۆ هێزێكی هاوپەیمانان گەیشتە دێرحافرو لەگەڵ هەسەدە كۆبونەوە، لەكاتێكدا هێرشەكان لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی شەرع و فرۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیاوە بۆ سەر گەڕە كوردییەكانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە بەردەوامە و هۆشداری لەئاوارەبونی زیاتر لە 170هەزار هاوڵاتی مەدەنی دەدەرێت.