ماكرۆن په‌یامێكى توند به‌شه‌رع ده‌گه‌یه‌نێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆكى سوریا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا هۆشدارییه‌كى توند ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەبێت هێرشی دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەجێ ڕابگیرێت، فەرەنساو ئەوروپا ناتوانین پشتگیریی لەبەردەوامبونی هەڵوێستێکی لەو شێوەیەتان بکەین".


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریی توند دەداتە ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و حکومەته‌كه‌یى‌و ڕایده‌گه‌یه‌یه‌نێت، "پێویستە دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکانیان ڕابگرن، چونکە فەرەنساو ئەوروپا ناتوانن پشتگیریی لەبەردەوامیی ئەمشێوازە لەمامەڵەکردن بکەن".

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هەینی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان‌و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕێککەوتن، هەسەدە لەناوچەکانی دێرحافرو مەسکەنەو دەوروبەریان بکشێتەوە.

دوێنێ هەسەدە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سوپای عەرەبیی سوریا هەردوو شارۆچکەکەی کۆنترۆڵکرد، بەڵام سوپای سوریا پێشڕەویکرد بەرەو شارۆچکەی تەبقا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای فورات‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شەڕ ڕویدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەپەیامێکی نوێدا سەبارەت بەدۆخی سوریا ڕایگەیاند، هێنانەکایەی سوریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر تەنها لەڕێگەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەناو دەوڵەتدا دەبێت، نەک لەڕێگەی بەرپاکردنی شەڕ دژی ئەو هێزانەی کە شانبەشانی هاوپەیمانان شەڕی داعشیان کردوە.

ماكرۆن له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "پێویستە دەسەڵاتدارانی سوریا دەستبەجێ هێرشە سەربازییەکانیان ڕابگرن، گەیشتن بەڕێککەوتنێکی گشتگیرو سیاسیی کارێکی گونجاوو پێویستە".

بەپەلە