شارپرێس:
عەبدوڵڵا ئۆجەلان له‌باره‌ى ڕه‌وشى سوریاوه هاتهدهنگو هۆشداریده‌دات، ده‌ڵێت، "شەڕی سوریا هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتیی لەتورکیا"، ڕاشیدهگهیهنێت، "ئامادەم بەشداریى بكه‌م لەهەر هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ لەسوریا".
دواى سه‌ردانى وهفدى ئیمراڵى بۆلاى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، وهفدهكهڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "دوێنێ سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانمان کرد، ئۆجه‌لان زۆر نیگەرانه لەدۆخی سوریا".
هه‌ر له‌و ڕاگهیهنراوهدا هاتوه، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان نیگەرانی خۆی لەبارەی توندبونی گرژیی‌و پێکدادانەکان لەسووریا دەربڕیو بەوردی چاودێریی دۆخەکە دەکات".
ئه‌وه‌ش باسكراوه، "ئۆجەلان بۆچونی وایە ئەو شەڕو ئاڵۆزییانەی لەسوریا ڕودەدەن، هەوڵێکن بەئامانجی تێکدان‌و پەکخستنی ئەو پرۆسەی ئاشتییەی کە لەتورکیا لەئارادایە".
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەدیدارەکەدا جەختی لەپرەنسیپی گفتوگۆ کردوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و ئامادەیی خۆشی نیشانداوە کە بەشداربێت لەهەر هەوڵێکدا کە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ لەسوریا بدرێت.
ئۆجەلان داوای لەتەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە لەم قۆناغەدا ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن‌و لەبەرامبەر ڕوداوەکاندا بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
