شارپرێس:
ڕاپۆرتە میدیایییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندانە بەرفراوانەکان، پەنای بۆ میلیشیا
شیعەکانی عێراق و لوبنان بردوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، نزیکەی 5000 چەکداری
حەشدی شەعبی وەک نوجەباو کەتائیبی حیزبوڵڵا، لەگەڵ 800 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی،
بۆ پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکان و سەرکوتکردنی خەڵک چونەتە ئێران.
هۆکاری سەرەکیی ئەم پەنابردنە بۆ هێزی بیانی،
جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی ئەمنییە بۆ ڕێگریکردن لەهەر جۆرە هاوسۆزی و پەیوەندییەک
لەنێوان هێزە ناوخۆیییەکانی ئێران و خۆپێشاندەران.
ڕاپۆرتەکان
باس لەوەدەکەن کە هەندێک لەئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی کاریگەریی شەڕەکانی
ناوچەکە وەک شەڕی غەززەو پێکدادانەکانی تر، ئامادەنەبون تەقە لەهاوڵاتییانی خۆیان
بکەن و تەنانەت هەندێکیان دەستگیرکراون.
هەرچەندە تاران ئێستا تا ڕادەیەک بێدەنگەو
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێتەوە، بەڵام هێشتا ڕاپۆرتی پچڕپچڕ
لەسەر بەردەوامی ئاڵۆزییەکان دەگات، کە تێیدا هەزاران کەس کوژراون و دەزگا ئەمنییەکان
بەتوندترین شێوە ڕوبەڕوی خەڵک بونەتەوە.