ئیمانوێل ماکرۆن لەسەر هێرشەکانی سەر کورد پەیوەندی بەئەحمەد شەرعەوە کرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا ڕایگەیاند،  لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا قسەم کردووە لەبارەی گرژییەکانەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن دەڵێت، نیگەرانی خۆمانم دەربڕی لە پەرەسەندنەکانی  سوریاو هێرشە بەردەوامەکانی دەسەڵاتدارانی سوریا.

دەشڵێت، ئاگربەستێکی هەمیشەیی پێویستەو دەبێت رێککەوتنێک لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوڵەتی سوریادا بکرێت، ئەمەش بە پشتبەست بەو گفتوگۆیانەی مانگی ئاداری ڕابردوودا کراون.

بەپەلە