شارپرێس:
سه‌رۆكى سوریا ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوساندا هه‌ڕه‌شه لهڕۆژئاواى كوردستان دهكاتو ده‌ڵێت، "گوێ به‌و حه‌ساسیه‌ته ناده‌ین كه هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بگاته هه‌موو پارێزگاكانى سوریا به‌بێ جیاوازیى"، ڕاشیگه‌یاند، "به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌واوه كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى دواكه‌وت".
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی
سوریا لەپەیامێکدا ڕایگەیاند،" بریاربوو لەگەل بەرێز مەزلوم عەبدی کۆبینەوە
بەلام بەهۆی کەشوهەواوە نەگونجا ".
ئەوەشیخستەڕوو، پێشهاتە
مەیدانیەکان کاریگەریی لەسەر قۆناغەکە دەبێت، ئەو رێککەوتنەی کراوە لەسەر بنەمای رێککەوتنی
١٠ ئازارە و دەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەچنە هەموو پارێزگاکان .
ئەحمەد شەرع
وتیشی،" ئاگربەست دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو داوا لە هۆزەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن
".
راشیگەیاند،"
بە دڵنیاییەوە سوریا ولاتێکی یەکگرتوە و هێزەکانی سوریا دەچنە هەموو شوێنێک بە ناوچە
کوردیەکانیشەوە ".