وردەکاری گفتوگۆکەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکراکرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 660 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڤیدیۆیی لەنێوان هەریەکە لە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە کە ئەمڕۆ لە دیمەشق بووە, لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا کراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامە سعودییەکە، گفتووگەکە بەبێ ئەنجام کۆتاییهاتووە .

هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا, شەرع داوای لە عەبدی کردووە بە فەرمیی هەڵوەشانەوەی هەسەدە ڕابگەیەنێت و چەکدارەکانی تێکەڵ بە سوپای سوریا بکات, لە بەرامبەردا عەبدی ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە .

هاوکات لە بەرامبەر ئەو پێشنیازەی سەرۆکی سوریادا مەزڵوم عەبدی پێشنیازێکی دیکەی هەبووە و وتویەتی؛ تۆ فەرمانێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەربکە, منیش هێزەکانی هەسەدە لە تەواوی هەردوو پارێزگای ڕەققە و دێرەزوور دەکشێنمەوە و دەگەڕێینەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئیدارەیەکی خۆسەر لەناوچەکانی کۆبانێ و حەسەکە و دەرباسیە و عامودا و ڕمێلان, ئەحمەد شەرعیش ئەو پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە .

بەپەلە