شارپرێس:
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كەجەكە ڕایگەیاند، ئەم هێرشە پیلانێکە دژی هەموو کوردو دەڵێت،" پێویستە هەموو کوردێک ئەم هێرشانە وەک دژ بەخۆی ببینێت و هەر لەم ساتەدا یەکڕیزی و یەکڕیزیی نەتەوەیی نیشان بدات".
كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما چڤاكێن كوردستان ( كەجەكە) لەڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی دۆخی سوریاوە ڕایگەیاند،"ئەم هێرشە پیلانێکە دژی هەموو کورد"، دەشڵێت،" پێویستە هەموو کوردێک ئەم هێرشانە وەک دژ بەخۆی ببینێت و هەر لەم ساتەدا یەکڕیزی و یەکڕیزیی نەتەوەیی نیشان بدات".
كەجەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا جەخت دەكاتەوە، كە پێویستە گەل وەڵامی بانگەوازی کۆکردنەوە بداتەوە.
ئەم پێشهاتانە لەكاتێكدایە، دوای ڕێككەوتنی دوێنێ هەسەدە لەگەڵ دیمەشق بۆ کشانەوەی هەسەدە لەڕۆژئاوای فوڕات و دەركردنی مەرسومی سەرۆكایەتی لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، بەڵام هێزەکانی سەر بەدیمەشق ڕێکەوتنەکەیان شکاندو هێرشی بەرفراوانی دەستیپێكردوە.