قوباد تاڵەبانی داوای گەرەنتی لە ئەمریکا دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهان، دەشڵێت، ئەوان داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لە دیدارم لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وەبیرم هێنایەوە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن. ئەوان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بوون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهان ".

ئەوەشیخستەڕوو،" جەختم کردەوە پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری کورد بکەن تا لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت ".

بەپەلە