يەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بێدەنگیی شکاند و دەڵێت، ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن ئیسرائیل بە هێرشکردنەسەر کورد لە سوریا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە قایل بووە، زانیارییەکی "درۆیە".
يەحیئیل لیتر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە، وەک کەسێک کە بەدرێژایی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکان لە پاریس ئامادە بووم، دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە ئیسرائیل هەرگیز ڕێگەی بە هیچ هێرشێکی سوپای سوریا نەداوە دژی کوردەکانی سوریا، هەر ئیدیعایەک کە ئێمە ئەوەمان کردووە، درۆیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، ئیسرائیل لەکۆبوونەوەی پاریس ڕەزامەند بووە بەوەی سوریا هێرشبکاتەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.