بۆ تاوتوێکردنی دواین ڕێکەوتنی تاکلایەنەی سوریا لەگەڵ هەسەدە، تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجامدەدرێت و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بە جیا گەیشتوونەتە شاری هەولێر و تاوتوێی دواین ڕێککەوتنی کورد و حکومەتی سوریا دەکەن.
هاوکات بەر لەو کۆبوونەوەیە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆدەبنەوە.