شارپرێس:
نێچیرڤان بارزانی،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبونەوە
و دوایین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
داعشیان تاوتوێکرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و
په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی
ئاگربه‌ست و راگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان
هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"
گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووريایه‌کی
یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه".
بەگوێرەی
راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ، مه‌زڵوم عه‌بدى سوپاس و پێزانينى بۆ
رۆڵ و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى
دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی
و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی
مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووريایه‌كى يه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو،
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و
سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
