ماکرۆن پەیوەندی بەمەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعەوە کرد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندیی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریاوە کردو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆیان کرد.

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕایگەیاند، لەو پەیوەندییەدا ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ ئاگربەست دەربڕی و داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی کرد.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە گرنگی بە بەردەوامبوونی شەڕی داعش دەدات.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی خۆی بۆ گەلی سوریا بە گشتی و کورد بە تایبەتی دەربڕی.