شارپرێس:
فهرماندهیهكى باڵا‌و ناسراوى ڕۆژئاواى كوردستان دان به‌وه‌داده‌نێت، "هه‌ڵه‌مان كرد‌و گه‌لیش مافى خۆیه‌تى ڕه‌خنه‌مان لێبگرێت"، ده‌شڵێت، "بەرخۆدانی ئێمە تائێستا، شکستی ئەو سیاسەتانەی کە نکۆڵی لەبونی کورد دەکەن مسۆگەرکردوەو ئەمەش بەردەوامدەبێت، ئێستا دەبێت هەموان دان بەناسنامەی گه‌لى كورددا بنێن".
سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزە ئەمنییەکانی تایبەت لهڕۆژئاواى كوردستان لهچاوپێكهوتنێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس دۆغان سیهان وتویهتى، "لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامەکان، نابێت تەنها سەرنجمان لەسەر کەموکوڕییەکانمان بێت".
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا نه‌یشاردوه‌ته‌وه، "وه‌ك فه‌رمانده‌یى گشتیى هه‌سه‌ده‌و هێزه‌كانى دیكه، بەدڵنیاییەوە دان بەو هەڵانەدا دەنێم کە لەساڵانی ڕابردودا کردومانه له‌و شێوازى خه‌باته هاوبه‌شه‌ى كردومانه له‌ناوخۆى سوریا‌و مامه‌ڵه‌شمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه دوپاتیدەکهمهوه، گەلەکەشمان مافی خۆیەتی لەسەر ئەو هەڵە ڕەخنەمان لێبگرێت، وەک هێزێکی بەرگریی‌و بەئیرادەی سیاسیی دەستمان بەهەڵسەنگاندنێکی گشتگیرکردوە بۆ دەرئەنجامەکانی ئۆپەراسیۆنەکە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "کورد ئێستا لەسوریا وەک هاوڵاتی بەبونو ناسنامەی جیاوازی خۆیەوە دەژی، گەلەکەمان لەناوچە کوردنشینەکانیش بەئۆتۆنۆمیو تایبەتمەندیی ناوازەی خۆی دەژی، خاڵێکی دیكه‌ى گرنگ ئەوەیە، کورد ئێستا خۆی حوکمڕانی خۆى دەکات، پێویستە جەختبکەینەوە، هەموو ئەو ڕەخنانەی کە لەلایەن گەلی کوردەوە ئاراستەمان دەکرێت، بەنرخو ڕەوایە".
سیپان حه‌مۆ ئه‌وه‌شى باسكردوه، "ئەگەر ئەمڕۆ ڕۆژئاواى كوردستان چوەتە ناو ئەجێندای جیهانییو تاووتوێی دەستکەوتەکان دەکەین، دەبێت دان بەو ڕۆڵە ئەرێنییەدا بنێین کە هەموو کورد دەیگێڕێت له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا".
وه‌كو حه‌مۆ وتویهتى، "بەرخۆدانی ئێمە تائێستا شکستی ئەو سیاسەتانەی کە نکۆڵی لەبونی کورد دەکەن مسۆگەرکردوەو ئەمەش بەردەوامدەبێت، ئێستا دەبێت هەموان دان بەناسنامەی کوردایەتیدا بنێن‌و لەوەش گرنگتر ڕۆحی یەکڕیزیی نەتەوەیی لەنێوان هەموو کوردان‌دا گەیشتوه‌تە لوتکە، ئەم ئەنجامانە پیرۆزترین دەستکەوتی ئێمەن".
حه‌مۆ گهلهكۆمهیهكى نێوده‌وڵه‌تیشى له‌سه‌ر گه‌لى كورد لهڕۆژئاواى ئاشكراكردوهو باسى لهوهكردوه، "ڕێککەوتنێکی گەورە لەنێوان زلهێزە ناوچەیی‌و جیهانییەکان دژ بەبونو دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەبوو، پیلانەکە، لەگەڵ دوایین هێرشه‌كانى ئه‌مجاره‌دا، ئەوەبوو دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئێمە کە هه‌سه‌ده بەتەواوی لهناوببهنو نەیهێڵن، لەبەرامبەر ئەم پیلانانه‌دا شه‌ڕڤانانمان بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانە، به‌رخۆدانێكى بێوێنه‌یان تۆماركرد".
سه‌باره‌ت بهبهرخۆدانى شه‌ڕڤانانیش سیپان باسى لهوهكردوه، "ئەوەی لەمدواییانەدا ڕویدا شەڕێکی سەربازیی تەقلیدی نەبوو، بەڵکو خەباتێکی بونگەرایی بوو لەدژی پڕۆژەیەک کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بەبونی کورد بوو لەڕوی سیاسیی‌و سەربازییەوە لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، به‌ڵام وهڵامو به‌رخۆدانمان لەناوچەکانی وەک شێخ مەقسود، بەنداوی تشرین‌و حەسەکە، حساباتی لایەنە هێرشبەرەکانو لایەنگرانی گۆڕیی، لەئەنجامیشدا پیلانه‌كه چوپهڵكرایهوهو لەچارەسەری سەربازییەوە گۆڕا بۆ ڕێگه‌یەکی دانوستانکارى سیاسیى‌و دیبلۆماسیى".
نه‌یشاردوه‌ته‌وه، ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانده‌یى هێزه تایبه‌ته‌كانى ڕۆژئاوا به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕێكهوتنهكهیان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش وتویهتى، "پێویستە لەجێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنەدا زۆر وریابین، چونکە هێشتا هەندێک لایەن هەن دەیانەوێت پرۆسەکە پەکبخەن، بۆیە ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردە".
سەبارەت بەقۆناغی دوەمیش، سیپان حه‌مۆ ڕایگه‌یاندوه، "گرنگترین پرسەکانی ئەم قۆناغە، پێگەی فەرمیی زمانی کوردی‌و دانپێدانانی بڕوانامەی خوێندنگەو زانکۆکانی ڕۆژئاوایە، ئێمە کارێکی بەرفراوانمان لەسەر ئەو بابەتە كردوه، بەکورتی، کارێکی زۆر گرنگمان لەپێشە سەبارەت بەگەیشتن بەپێگەی سیاسیی گەلی کورد، زۆر گرنگە هەموان لەسیاسەتمەدارانەوە تا ئەکادیمیستەکان، لەپارێزەرەکانەوە تا سەربازەکان، بەشداریی لەهەوڵهكانى ئێمه‌دا بکەن".
سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنى نوێنه‌رایه‌تى هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى كوردستان له‌وه‌زاره‌ته‌كانى سوریادا به‌تایبه‌ت بهرگریىو ناوخۆ، سیپان حه‌مۆ جهختیكردوهتهوه، "لەچوارچێوەی سیستەمی گشتیماندا، بریکاری وەزیری بەرگریی لەلایەن هه‌سه‌ده‌و بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ-یش له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دیاریده‌كرێت، بەواتایەکی دیكه، هێزەکانمان بەگشتیی لەناو حکومەتدا نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن، سه‌رجه‌م قائیمقامى قه‌زا كوردیه‌كانیش لهڕۆژئاواى كوردستان هه‌ر خۆمان دیاری‌یان ده‌كه‌ین، واته پارێزگارى حه‌سه‌كه‌و به‌رپرسى یه‌كه‌مى ئیداریى ناوچه‌كانى دیكه‌ش، سه‌رجه‌میان ئێمه دیارییاندهكهینو كورد ده‌بن".
ئه‌وه‌شى ئاماژه پێكردوه، "ئامانجمان جێبەجێکردنی هەمان سیستمە لەعەفرین‌و سەرێکانی-یش دوای گەڕانەوەی ئاوارە، پرسه کراوەکانی ئێستا بۆ ئەو دوشارە کوردییە گەڕانەوەی ئاوارەکانو دەستپێکردنی پرۆسەی خۆڕێکخستنه‌وه‌یه، ئەوەی لەسەرەوە باسم کرد قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەیە".
