شارپرێس:
دوای كشانه‌وه‌ى
شه‌ڕڤانانى كوردى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌شاری ڕەققەو كۆنترۆڵكردنى
ئه‌وشاره له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه، ژمارەیەکی زۆر لەخێزانە عەرەبەکان چونە سەر
"گۆڕستانی شەهیدان"ى هه‌سه‌ده لەگەڕەکی حەتینو ناوچەکانی دیكه‌ى ڕەققە،
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى شارپرێس، ئامانجی زۆربەی خێزانەکان ئەوەبوە تەرمی کوڕەکانیان
له‌و گۆڕستانه دەربهێننه‌وه کە لەڕیزەکانی هه‌سه‌ده‌دا شههیدبونهو ده‌ستیانكرد
له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌و گۆڕستانه تایبه‌ته‌كانى خۆیان، به‌ڵام كار هه‌ر به‌وه‌وه
نه‌وه‌ستا.
گەورەترین شۆک
كه له‌میدیادا ده‌نگیدایه‌وه ئه‌وه‌بوو، ئه‌و ڕقه‌ى له‌كورد هه‌یانبوه گه‌یشتوه‌ته
ئه‌وه‌ى گۆڕى ته‌واوى شه‌ڕڤانانى كوردیش شێوێندراون كاتێك ته‌رمه‌كانى خۆیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه،
به‌جۆرێك، ئێستا هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌كى كورد، گۆڕى شه‌هیده‌كه‌ى خۆى ناناسێته‌وه‌و ته‌واوى
گۆڕستانه‌كه تێكدراوه‌و هه‌رچى به‌ردى گرانبه‌هاى مه‌ڕ مه‌ڕیش بوه كه لهگۆڕهكاندا
به‌كارهێندراون، سه‌رجه‌میان لێكراونه‌ته‌وه‌و دزراون.
له‌و بهدواداچونهى
شارپرێس ئه‌نجامیدا، كاتێك بەشێک لەهێزەکانی سوپای سوریا‌و گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر
بهتوركیا چونەته ناوشارى ڕەققەوه، دەستیانکردوە بەتێکدانی ئەو گۆڕانەی کە وێنەی
شەڕڤانانی کوردیان لەسەربوە، وەک تۆڵەکردنەوەیەکی سیاسیی.
وه‌كو به‌شێك له‌هاوڵاتیانى
شاره‌كه‌و ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR)یش
باسیانكرد، دیاردەیەکی دیكه كه هه‌موانى شۆك كردوه، دزینی بەردی مەڕمەڕی سەر گۆڕەکانە،
كه له‌چه‌ند شوێنێك عه‌ره‌به‌كان له‌ناوخۆیاندا بوه‌ته شه‌ڕیان له‌سه‌ر دزینى به‌رده‌كان‌و
دواتر به‌رده‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ بازاڕه‌كان به‌مه‌به‌ستى فرۆشتنه‌وه‌یان.
ئەو ڕوداوانە لەکاتێکدان،
پارێزگای ڕەققە کەوتوەتە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی سوپای سوریاوە لەسەرەتای ئه‌مساڵدا،
ئەم گۆڕانکارییەش بوەتە هۆی دروستبونی بۆشاییەکی یاسایی کە تێیدا سوکایەتی بەگۆڕەکانو
دزینی کەلوپەلی گشتیی بوەتە دیاردە.
