شارپرێس:
لەهەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، تورکیا بەشداریی لەکۆنفڕانسی ئاسایشی میونخی 2026 بایکۆتکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرامبەر بەبانگهێشتکردنی فەرمیی ژهنراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ناو جەرگەی کۆڕبەندە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا.
ئەو هەڵوێستەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ژهنراڵ مەزڵوم عەبدی لەپەراوێزی کۆنفڕانسەکەدا چەندین دیداری گرنگی ئەنجامدا، لەوانە کۆبونەوە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، چاودێرانیش پێیانوایە، کشانەوەی وهفدى تورکیا، گوزارشت لەتوڕەییەکی قووڵی ئەنكەرە دەکات بەرامبەر بەو "شەرعیەتە نێودەوڵەتییە" کە لەمیونخ بەسەرکردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دراوە.
بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵ، ئەوەی تورکیای ناچار بەکشانەوە کرد، تەنها ئاڵۆزییە سیاسییەکان نەبوو، بەڵکو ئامادەبونی فەرمیی هەریەکە لەمەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەئیدارەی خۆسەر بوو، ئەنكەرە ئامادەبونی ئەو سهركردانهى كوردى لەمیونخ وەک "شەرعیەتدان بەتیرۆر" ناوبردوهو نیشانیداوە کە هێڵی سوری ئەوان تێپەڕێنراوە.
ئەم بایکۆتە لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی تورکیاو ئەڵمانیا لەخراپترین گهیشتوهته خراپترین ئاست، لهسهر، ڕەخنە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لەدۆخی ناوخۆی تورکیا، ناکۆکی لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد لەسوریاو تورکیا، بەکارهێنانی دۆسیەی پەنابەران وەک ئامرازێکی سیاسیی لهلایهن توركیاوه.
چاودێرانى سیاسییش پێیانوایه، ههموو ئهو هۆکارانە وایانکرد، میونخ نەبێتە شوێنێکی لەبار بۆ گفتوگۆی ئەرێنی نێوان هەردولا چ تارانو چ بهرلینیش.
چاودێران ئاماژه بهوهدهكهن، کشانەوەی تورکیا لەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە، ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی کە ئەنكەرە لەسیاسەتی دەرەوەیدا، پرسی کورد دەخاتە سەروی هەموو بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی دیکە، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی دابڕانی زیاتری لەهاوپەیمانەکانی لەناتۆو یەکێتی ئەوروپایش.
