ئه‌ردۆغان دان به‌كۆبانێدا ده‌نێت.. باکرهان کۆتاییهاتنی كێشه‌یه‌كى 100 ساڵە ڕادەگەیەنێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسی گەلان (ده‌م پارتى) وردەکاریی نوێ سه‌باره‌ت به‌دیدارەكه‌ى لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراده‌كات، ده‌شڵێت، "گفتوگۆ لەسەر چارەسەری کێشەیەکی 100 ساڵە دەکرێت".


باکرهان کۆبونەوەی 11ی شوباتی لەگەڵ ئەردۆغان بە"ئەرێنی" وەسفکردو جەختیکردەوە، کاتی ئەوەهاتوە هەنگاوی کردەیی بنرێت بۆ ئەوەی "تەواوی تورکیا بحەسێتەوە".
    
باكرهان پێیوایه‌، "بەکارهێنانی ناوی کۆبانێ لەجیاتی عەین عەرەب لەلایەن ئەردۆغانەوە، وەک پەیامێکی سیاسيی گرنگ بۆ کوردو نیشانەی گۆڕانی ستراتیژی ئەنكەرە لێکده‌درێته‌وه‌"، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، پێشتر ئه‌ردۆغان ناوى كۆبانێى نه‌هێناوه‌و هه‌ر به‌عه‌ین عه‌ره‌ب ناوى بردوه‌.

هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى جه‌ختیكرده‌وه‌، "نابێت دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک خۆی بمێنێتەوە، له‌كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان داوای جێبەجێکردنی (مافی هیوا)م کرد وەک کلیلێک بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتیی".

دواى سێ ڕۆژ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ تونجه‌ر باكرهان چه‌ند زانیارییه‌كى بۆ میدیاكان ئاشكراكردو ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "بەستنەوەی ئاشتی ناوخۆ بەڕێککەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا، ئەو پەیامەی سەلماند کە کورد مەترسی نین بۆسەر ئاسایشی تورکیا".

باکرهان هۆشداریشدەدات کە بەردەوامی دۆخی ئێستاى توركیاو هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش له‌باره‌ى پرسى كورده‌وه‌، خزمەت بەپرۆسەی ئاشتی ناکات‌و پێویستە وەزارەتی دەرەوەو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبری بەربەست، ڕێگه‌خۆشکەربن بۆ چارەسەرى پرسى كوردو له‌هیچ كوێیه‌ك كێشه‌ بۆ كورد دروستنه‌كه‌ن.

بەپەلە