شارپرێس:
سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چوارچێوەی هەماهەنگی
ئێوارەی رۆژی دووشەممە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی
سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە، لەکاتێکدا زانیارییەکان باس لەوە دەکەن زۆرینەی ئەندامان
بەرەو کشانەوەی ناوبراو و ڕێککەوتن لەسەر
کەسایەتییەکی جێگرەوە هەنگاو دەنێن.
هاوکات هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی
محەمەد شیاع سودانی لایەنە سیاسییەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە کاندیدکردنی مالیکی ڕووبەڕووی
ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بووەتەوە و داوای کردووە میکانیزمی هەڵبژاردنی کاندید
دوور بێت لە بەرژەوەندی کەسیی.
لە لایەکی ترەوە، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی
عێراقی بە ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە
ئەمنییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجامداوە.
لە کۆبوونەوەکەدا
جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری دیدگایەکی پێشوەختە و هاوسەنگ کراوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە
نیشتمانییەکان و سەقامگیری وڵات لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی کە ڕوودەدەن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی