دەروازەیەکی سنوری بەشێوەیەکی کاتی دادەخرێت‌و گرفت بۆ شۆفێران دروستدەبێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیدارەی دەروازەی سنوری کێلێ بڕیاریداوە رۆژانە لەکاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەوە سەرجەم هاتوچۆ بازرگانییەکان لە دەروازەکە رابگیرێت‌و شۆفێرانی بارهەڵگر تاکو رۆژی دواتر ناتوانن کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، لەبەرامبەردا شۆفێرانیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و کارەکانیان راگرتوە.


یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان بە شارپرێسی وت، بەهۆی ئەو رێکارانەی دەروازەی سنوری کێلێ، لەرۆژێکدا تەنها 20 بارهەڵگر دەتوانن لەو دەروازەیە بارەکانیان داخڵی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە لە ئێوارە بەدواوە دەروازەکە دادەخرێت و رێگە بە گواستنەوەی بارەکان نادرێت، ئەوەش زیانێکی زۆری پێگەیاندون.

ئەو شۆفێرە باسی لەوەکرد، بەشێک لەو کەلوپەلانەی لەرێی مەرزی کێلێوە هاوردە دەکرێن، خۆراک و سەوزەواتن و ئەگەر گواستنەوەیان دوابخرێت تێکدەچن و بەکەڵکی خواردن نایەن.

بەپەلە