مالیکی پەیامێک ئاراستەی ئەمریکا دەکات

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوری مالیکی لەپەیامێکدا رایدەگەیەنێت، بڕیارەکانیان لە بەرژەوەندی گەلی عێراق دەبێت، دەشڵێت،" دەستمان درێژە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان ".

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەپەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" بەرپرسیارێتییە نیشتیمانییەکانمان بەرامبەر گەل و نیشتیمان، ویست و بەهێزکردنی ئەزمونمان بەسەردا دەسەپێنێت بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی ".

ئەوەشیخستەڕوو،" باوەڕمان بە عێراقێکی دیموکراسی و مەدەنی هەیە، کە بەڕوی هاوبەشی نێودەوڵەتی بەهێز کراوە بێت، لەوانەش ئەمریکا و ئەوروپا ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرباری ڤیتۆکەی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر نوری مالیکی بۆ بون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاکو ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادە نییە مالیکی لە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران بکشێنێتەوە.

بەپەلە