بەهێزترین 20 سوپای جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کرا

جیهان

14 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6804 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:
ئەمریکا پێشەنگی لیستی بەهێزترین سوپاکانی جیهانی بۆ ساڵی 2026 گرتووە، ئەمەش بەگوێرەی ڕیزبەندیی ساڵانەی ماڵپەڕی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر" کە توانای سەربازیی 145 وڵات هەڵدەسەنگێنێت.

 
ئەم پۆلێنکردنە پشت بە زیاتر لە 60 پێوەر دەبەستێت، لەوانە هێزی مرۆیی، قەبارەی چەک و کەرەستەکان، ئامادەیی لۆجستی، سەرچاوە سروشتییەکان و توانای دارایی. لەم پێوەرەدا کە بە "پاوەر ئیندێکس" ناسراوە، هەرچەندە نرخەکە کەمتر بێت نیشانەی هێزی زیاترە؛ ڕووسیا لە پلەی دووەم، چین لە پلەی سێیەم و هیندستان لە پلەی چوارەمدا هاتوون.

دوای ئەوان کۆریای باشوور، فەرەنسا، ژاپۆن و شانشینی یەکگرتوو لە پلەکانی پێنجەم تا هەشتەم جێگیر بوون، تورکیا و ئیتاڵیاش ڕیزبەندیی دە وڵاتە یەکەمەکەیان کۆتایی پێ هێناوە. هەروەها وڵاتانی وەک بەرازیل، ئەڵمانیا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، ئیسرائیل، ئێران، ئوسترالیا، ئیسپانیا، میسر و ئۆکراینا لە نێو بیست بەهێزترینەکاندان.

 ئەم هەڵسەنگاندنە تەنیا پشت بە خەرجی بەرگریی یان چەکی ئەتۆمیی نابەستێت، بەڵکو وێنەیەکی گشتگیر لە توانای سەربازیی وشکانی، دەریایی و ئاسمانیی و لۆجستی وڵاتان لەسەر ئاستی جیهان نیشان دەدات.