سعودیەش بەفەرمی هاتە ناو جەنگەكەوە.. دژی ئێران هەڵوێستی وەرگرت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4140 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سعودیە  هۆشداری دەدات کە مافی بەرگریکردن لەخۆی هەیە، لەوانەش وەڵامدانەوەی هێرشەکان و ئەوەش پشتڕاستدەكاتەوە كە ئێران بەچڕی هێرشی موشەكی كردۆتە سە ریاز.

 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە زەق و ترسنۆکانەکانی ئێران دەکەین بۆ سەر ریاز و پارێزگای شەرقییە.
 
وەزارەتەکە دەڵێت، "لەبەر ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوە، شانشینی سعودیە جەخت دەکاتەوە، هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش، خاک، هاوڵاتییان و دانیشتوانی، لەوانەش بژاردەی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکە".
 
ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی لیستی ئەو وڵات و بنكەكانی ئەمریكای بڵا,كردەوە كەهێرشی كردونەتە سەر.