ترەمپ کوژرانی خامنەیی راگەیاند

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهێرشێکی هێزەکانی ئەمریکادا کوژراوە.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەلگرتوەکانی ئەمریکا لەپەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترۆس" ئاماژەی بەوەکرد،" عەلی خامنەیی، یەکێک لە خراپترین کەسایەتییەکی مێژوو کوژرا، ئەمەش گەورەترتن هەلە بۆ گەلی ئێران بۆ ئەوەی نیشتیمانی خۆیان بگەڕێننەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هیواخوازین سوپای پاسداران و پۆلیس بەشێوەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ کەسە نیشتیمانییەکانی ئێران تێکەڵ بن و بە یەک تیم کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی وڵاتەکەیان بۆ مەزنییەکەی خۆی، کە شایەنییەتی ".