شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، بارەگای سوپای پاسداران لەپیرانشار (خانێ)ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان بهموشهكو هێرشى فڕۆكه جه‌نگیه‌كان، ته‌ختى زه‌وى كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، کەمێک له‌مه‌وبه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل‌و ئەمریکا لهئاسمانو به‌ر له‌وانیش، له‌ڕێگه‌ى چه‌ند موشه‌كێكه‌وه، هێرشێكى چڕ‌و قورس بۆسه‌ر ناوه‌ندى سوپاى پاسداران له‌شارى پیرانشار (خانێ)ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستیپیكردوه.
زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، سه‌ره‌تا موشه‌كه‌كان زیانێكى زۆریان به‌ناوه‌ندى پاسداران لهوشارهى ڕۆژهه‌ڵات گه‌یاندوه‌و دواتریش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئهمریكاو ئیسرائیل چونه‌ته ئاسمانى ئه‌وشاره‌و به‌چڕى بۆردومانی ئه‌و ناوه‌نده‌یان ده‌ستپێكردوه‌و به‌ته‌واوى ته‌ختى زه‌وى كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى شارپرێس كه له‌شارى پیرانشاره‌وه زانیارییه‌كانى ئاشكراكرد ئه‌وه‌شى وت، "جگه له‌ناوه‌ندى سوپاى پاسداران، هاوكات بارەگای سەرەکی پۆلیسى شاره‌كه‌ش كراوه‌ته ئامانج‌و زیانێكى زۆر به‌ر باڵه‌خانه‌كه‌ى كه‌وتوه".
په‌یامنێرى شارپرێس-یش له‌سنورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانه‌وه ئاشكرایكرد، بۆردومانه‌كه‌ى شارى پیرانشار (خانێ) به‌شێوه‌یه‌ك چڕ‌و به‌هێز بوه، لەناحیەی حاجی ئۆمەران له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه هاوسنورن له‌گه‌ڵ پیرانشار، هەست بەدهنگى ته‌قینه‌وه‌كان كراوه.
سه‌باره‌ت بهزیانهكانیش، سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس له‌پیرانشار جه‌ختیكرده‌وه، تائێستا زانیاریی دروست له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى چه‌ند ئامارێكى سه‌ره‌تایى، باس لهكوژرانى زیاتر له60 ئه‌ندانى هێزه‌كانى سوپاى پاسداران ده‌كرێت.
