شارپرێس:
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم زانیاری لەبارەی
هێرشەکەی شەوی رابردوی سەر کێڵگەی نەوتی "ئێچ كەی ئێن"ی لەسنوری دهۆک
بڵاوکردەوەو دەڵێت، ئەو هێرشانە زیان بە هەرێم
و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،"
دوێنێ شەو لەلایەن گروپە لە یاسادەرچووەکان لە عێراق هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی ئێچ كەی
ئێن HKN لە سەرسەنگ لە سنووری پارێزگای دهۆك، كەلەئەنجامدا زیان
بەر کێڵگەکە کەوتووەو بووتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان تێیدا ".
ئەوەشیخستەڕوو،" وێڕای ئیدانەكردن و شەرمەزار كردنی
ئەم هێرشە تیرۆرستییە كە ئامانج لێی ژێرخانی ئابووری و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەش لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە كە لەناوچەكانی
ژێر دەسەڵاتییەوە هێرش دەكرێت و زیان بە هەرێم و داهاتی سەرجەم عێراق دەگەیەنن
".
وەزارەتی سامانە
سروشتییەکان داوا لەحكومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر خەڵكی
مەدەنی هەرێمی كوردستان و ژێرخانی ئابووری
و كەرتی نەوت و غاز بكەن.