مەسرور بارزانی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی هەرێم وردەکاری رێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت بڵاوکردەوە و دەڵێت،" بڕیارماندا لە زوترین کاتدا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا هەناردە بکرێت ".


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە ڕوبەڕوی وڵات بوەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی کە ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا کە لە زوترین کات دا، ڕێگە بدەین نەوت لە ڕێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستاندا بڕوات ".

ئەوەشیخستەڕوو،" هاوکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو ڕێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جوڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن، هەروەها دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە ".

مەسرور بارزانی وتیشی،" سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ ڕۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا ".

بەپەلە