ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆكەی F-16 ڕاگەیاند

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای پاسدارانی ئێران، ئاشکرایکرد، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییان سێیەمین فڕۆکەی جەنگییان لەجۆری "F-16"ی ئیسرائیلی پێکاوە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران، سیستەمی مۆدێرن و پێشکەوتوی بەرگریی ئاسمانیی سەر بەهێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 16ـی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر تواناکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران و ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن و تێکشکاندنی زیاتر لە 200 ئامانجی ئاسمانی. 

ئەو ئامانجانەی تێکشکێنراون پێکهاتون لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، موشەکی کروز، فڕۆکەی دابینکردنی سوتەمەنیی ئاسمانی و فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی دوژمن لە ئاسمانی ئێراندا، کە وەک لە راگەیەندراوەکەدا جەختی کراوەتەوە، "ئەمە نیشاندەری بەهێزبوونی تواناکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیە."