بەرپرسێکی سەربازیی ئێران: سوپرایزی گەورەمان بۆ ترەمپ ئامادە کردووە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی سەربازیی ئێران هۆشداری دەداتە دۆناڵد ترەمپ کە ئەگەر بڕیاری هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران بدات، ئەوا ڕووبەڕووی سوپرایزی گەورە دەبێتەوە.

 
ئەم سەرچاوەیە بە ئاژانسی تەسنیمی ڕاگەیاندووە کە هێرشی زەمینی هێڵی سوورە و هاوشێوەی هەنگاوەکانی ڕابردوو، ئەمجارەش ئامادەکاری تەواویان هەیە.
دەشڵێت لە وەڵامی هەر جەنگێک دژ بە گەلی ئێران یان زیان گەیاندن بە ڕێبەری باڵا، جەنگێکی هەرێمی هەڵدەگیرسێت.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێشتر بەهۆی کردنە ئامانجی ژێرخانی وزەی ئێران، تەواوی ژێرخانی وزەی ناوچەکە پەکخرا و ئێستاش ئەگەر ترهەمپ هەڵەیەکی وا بکات، بە شێوەیەک دەبێت کە تەنانەت نەتوانن تەرمی سەربازەکانیشیان ببەنەوە.

هەروەک هۆشداریی دراوەتە ئیمارات کە تێکدانی دوورگە ئێرانییەکان یەکسانە بە وێرانکردنی کەناراوەکانیان، و ڕەنگە تەنها دوبەی و ئەبوزەبی لە قۆناغی یەکەمی ئەو هێرشانەدا نەبن.