شارپرێس:
لەکاتێکدا بازاڕی دراوی عێراق لەژێر فشاری گۆڕانکارییەکاندا دەناڵێنێت، بانکی ناوەندیی عێراق هەنگاوێکی چارەنوسساز بۆ ڕزگارکردنی ئەو بانکانە دەستپێپێدەکات کە لەلایەن گەنجینەی ئەمریکاوە لەمامەڵەکردن بەدۆلار بێبەشکراون.
ئەحمەد داود سەلمان بەڕێوەبەری بەشی گۆڕینەوەی دراو لەبانکی ناوەندیی بهمیدیا عێراقیهكانى ڕاگەیاندوه، پڕۆسەیەکی وردبینی گشتگیر بەهاوکاری کۆمپانیای جیهانی (Oliver Wyman) دەستیپێکردوە، ئامانجی ئەم هەنگاوە، پاککردنەوەی ناوی ئەو بانکانەیە کە بەهۆی گواستنەوەی گوماناوی یان پەیڕەونەکردنی سیستمە نێودەوڵەتییەکان سزادرابون".
بهگوێرهى وتهى شرۆڤهكاران، گەڕانەوەی ئەو بانکانە بۆ ناو سیستمی جیهانیی، فشار لەسەر پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی کەمدەکاتەوەو دەبێتە هۆی جێگیربونی نرخی دینار، وهكو ئهحمهد داود وتویهتى، "ئەمە تەنها وردبینییەکی سادە نییە، بەڵکو هەوڵێکی سیاسییو تەکنیکییە بۆ ئەوەی عێراق بیسەلمێنێت کە سیستمی بانکییەکەی لەژێر کۆنترۆڵدایەو ڕێگریی لەقاچاخی دۆلار دەکات".
بەوتەی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی، ئەنجامی ئەوکارە لەڕۆژانی داهاتودا دەردەکەوێت، چاوەکانیش لەسەر واشنتۆنو پاریسن (شوێنی کۆمپانیا وردبینەکە) تا بزانرێت ئایا گڵۆپی سەوز بۆ عێراق هەڵدەکرێتەوە یان مەرجەکان توندتر دەبن؟.
