لە ڕێگەیەکی سەرەکی کوردستانەوە هۆشداریی دەدرێت و داوادەکرێت تیمەکانی فریاگوزاری بچنە ناوچەکە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
رێگای سەرەکی کانی وەتمان- دوکان بەهۆی باران و لافاوێکی زۆرەوە دووچاری ئاستەنگی زۆر بوە و مەترسی بۆ سەر شۆفێرانی رێگاکە دروستبوە و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لەمەترسی ڕێگاکە وەستاون و ناتوانن بڕۆن.

بە پێی ئەو زانیاری و ڤیدیۆیانەی خەڵکی ناوچەکە و شۆفێران بۆ شارپرێسیان ناردوە، بە هۆی زۆری باران بارین و لافاوەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کانی وەتمان دووکان لە (ناو سەنتەری ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی شێخ عوبێد و فریزەڵە و ڕوبار) مەترسییەکی گەورەی هاتوچۆ دروستبوە و رێگاکە بە شێوەیەک بەرتەسک بوەتەوە کە شۆفێران بە زەحمەت دەتوانن هاتوچۆ بکەن.

یەکێک لەو کەسانەی قسەی بۆ شارپرێس کردوە باسی ئەوەیکرد کە دۆخەکە بە جۆرێک زەحمەتە و ئاستەنگ دروستبوە کە شۆفێران ناتوانن بە ڕێگاکەدا بڕۆن و ناچاربوون لە لێواری شەقامەکان بوەستن و مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە لافاو زیانی گەورەیان پێ بگەیەنێت.

ئەو کەسانەی شارپرێس قسەی لەگەڵ کردوون داوا دەکەن بە زویی تیمەکانی فریاگوزاری بەدەم دۆخەکەوە بچن و فریای ئەو کەسانە بکەون کە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروستبوە و پێش داهاتنی شەو ئاسانکارییان بۆ بکرێت بۆ دەرچونیان لە سنورەکە.

بەپەلە