شارپرێس:
قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی شارەکە دەکات
پێشەکی دوەمی پارەی مۆلیدە رادەستی خاوەن مۆلیدەکان نەکەن، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار
دەکرێنەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لەئاگادارییەکدا دەڵێت،" داوا
لە هاوڵاتیان دەکەین کە پێشەکی دوەمی پارەی موەلیدە رادەستی خاوەن موەلیدەکان نەکەن،
تا ئەو کاتەی ئاگادارتان دەکەینەوە، لەبەر ئەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان جیاوازە
".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران کێشە
بۆ کارەبای 24 کاتژمێری
پرۆژەی روناکی دروستبوو، بەهۆیەوە مۆلیدە ئەهلییەکانی شارەکە دەستیان بە
دابینکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتییان کردەوە.