ئێران: لەرۆژانی داهاتودا سوپرایزی نوێمان دەبێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، کە پشتی بە سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاگادار بەستووە، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتووی جەنگدا سوپرایزی نوێ ئاشکرا دەکرێن کە ئەنجامی گەورەیان دەبێت.

 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە ترەمپ هەست بە شکستی بژاردە سەربازییەکانی دەکات و بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستووییە، شەڕەکەی لەناو کەشتییە جەنگییە هەڵاتووەکانییەوە گواستۆتەوە بۆ ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها جەختی کردۆتەوە کە ترەمپ چاک دەزانێت چەکە هێرشبەر و بەرگرییەکانی لە دۆخێکی خراپدان و هیچ هیوایەکی بە سەرکەوتنی سەربازیی یان کردنەوەی گەرووی هورمز بە هێزی چەک نییە، بۆیە پەنای بۆ لێدوانی بێمانا بردووە.

دەشڵێت:  لە بەرامبەردا، ئێران کار لەسەر سوپرایزی وا دەکات کە ئەنجامی شەڕەکە ڕوونتر دەکەنەوە.

 لە کۆتاییدا وتویەتی: پێویستە ترەمپ کەمێک سەری لە ناو مۆبایلەکەی دەربهێنێت و چاوی لە ئاسمان، هۆڵەکانی بۆرسە و نرخی نەوت بێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە