شارپرێس:
بەگوێرەی راپۆرتێکی کەناڵی i24NEWSی
ئیسرائیلی، سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە ڕێککەوتنی نێوان
ئێران و ئەمریکا لەم قۆناغەدا زۆر کەم و نزیکەی سفرە.
سەرچاوەکان دەڵێن: پەیوەندییەکان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ نزیکەی دوو هەفتەیە
لە ڕێگەی چەند وڵاتێکەوە بەردەوامە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە ئایا لە 24 کاتژمێری
ڕابردوودا گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە ڕوویداوە کە بووەتە هۆی لێدوانەکەی ترەمپ، یان
تەنها هەوڵێکە بۆ کات کوشتن و کاریگەری خستنە سەر بازاڕی نەوت.
ئەوەش هاتووە: ئیسرائیل ئاگاداری پەیوەندییەکان بووە، بەڵام هێشتا ناڕوونی
هەیە دەربارەی ئەوەی کە ئایا لە ناوەڕۆکی پلانە 15 خاڵییەکەی ترەمپ ئاماژەی
پێکردووە، ئاگادار کراونەتەوە یان نا.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوان دەکرێت جی. دی. ڤانس، جێگری سەرۆک، بەشداری
لە گفتوگۆکاندا بکات کە ئەگەری هەیە لە پایتەختی پاکستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
ئەنجام بدرێن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی