شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەوەزارەتی گواستنەوە دەكات لەڕێگەی کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێتەوە هاوکار بن بۆ دابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان.
لەنوسراوێکدا بۆ وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی داوا لەم وەزارەت دەکات «کۆمپانیاکانی گەیاندن و ئینتەرنێت ئاگادار بکرێنەوە بۆ هاوکاری کردنی وەزارەتمان، ئەویش بەدابینکردنی ئۆفەری تایبەتی ئینتەرنێت بۆ قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، کە نرخ و کواڵتیەکەی گونجاو بێت بۆ پرۆسەی خوێندن».
ئەمە لەكاتێكدایە، لەمڕۆوە بەگوێرەی بڕیاری حكومەتی هەرێم، خوێندنی ئەمساڵ بەتەواوی كرایە ئۆنلاین.