باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.. گۆڕەپانی زلهێزە ئابورییەکان‌و جیاوازییە توندەکان

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەکاتێکدا جیهان چاوی لەسەر جەمسەرە تەقلیدییەکانی هێزە، ناوچەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەک یەکێک لەخێراترین ناوچەکانی جیهان بۆ گەشەی دانیشتوان‌و ئابوریی خۆی دەسەلمێنێت، ئەم ناوچەیە کە 11 دەوڵەت لەخۆ دەگرێت، تابلۆیەکی سەرسوڕهێنەر لەنێوان دەوڵەمەندییەکی بێوێنەو هەژارییەکی قووڵ نیشاندەدات.


1ـ ئەندەنوسیا: فیلی ناوچەکە
ئەندەنوسیا بەڕوبەری 1.9 ملیۆن کم²و 279 ملیۆن دانیشتوان، نەک هەر گەورەترینە، بەڵکو بزوێنەری سەرەکی ناوچەکەیە، بەتێپەڕاندنی 1.4 ترلیۆن دۆلار لەکۆی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەم وڵاتە خۆی وەک زلهێزێکی جیهانی دەسەپێنێت، هەرچەندە تێکڕای داهاتی تاک (5200 دۆلاره‌) هێشتا لەئاستی چاوەڕوانیدا نییە.

2ـ سه‌نگافوره‌و برونای: دورگەی دەوڵەمەندەکان
لەناو جەرگەی ئەم قەرەباڵغییەدا، سه‌نگافوره‌ وەک (موعجیزەی ئاسیا) دەردەکەوێت، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەرەکەی لە 728 کم² تێپەڕناکات، بەڵام تێکڕای داهاتی تاکی دەگاتە سەروو 84 هەزار دۆلار، ئەمەش دەیکاتە یەکێک لەدەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان، برونای-یش بەهەمانشێوە بەداهاتی 34 هەزار دۆلار بۆ هەر تاکێک، شوێنپێی سه‌نگافور کەوتوە.

3ـ کێبڕکێی ناوەند: تایلاند، ڤێتنام‌و فلیپین
ململانێیەکی توند لەنێوان ئەم سێ وڵاتەدا هەیە، تایلاند بەئابورییەکی 512 ملیار دۆلاری لەپێشەوەیە، بەڵام ڤێتنام‌و فلیپین بەخێراییەکی بێوێنە لەهەڵکشاندایە؛ ڤێتنام بە100 ملیۆن دانیشتوان‌و فلیپین بە117 ملیۆن، بونەتە ناوەندی پیشەسازیی‌و وەبەرهێنانی جیهانیی.

4ـ ئاڵنگارییەکانی گەشەکردن: میانیماو تیمۆری ڕۆژهەڵات
لەلاکەی دیكه‌ى هاوکێشەکەدا، وڵاتانی وەک میانیما، لاوس‌و تیمۆری ڕۆژهەڵات دەبینرێن، میانیما سەرەڕای ڕوبەرە گەورەکەی، تێکڕای داهاتی تاکی تەنها 1150 دۆلارە، کە ئەمەش نیشانەی ئەو جیاوازییە گەورەیەیە لەنێوان وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە.

باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تەنها ناوچەیەکی جوگرافی نییە، بەڵکو تاقیگەیەکی ئابورییە، لێرەدا دەوڵەتە زۆر بچوکەکان (وەک سه‌نگافوره‌) وانەی گەشەکردن بەدەوڵەتە گەورەکان دەڵێنەوەو داهاتوی ئابوریی جیهانیش تاڕادەیەکی زۆر لەدەستی ئەو 11 وڵاتەدا دەبێت.

بەپەلە