شارپرێس:
سەرۆکایەتی پهرلهمانى عێراق، دوای کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان، بڕیاریدا ڕۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026 وەک وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکات، بەئامانجی کۆتاییهێنان بەداخرانی سیاسییو پێکهێنانی حکومەتێکی بەدەسەڵات.
ئەمڕۆ دوشەممە سەرۆکایەتی پهرلهمان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کۆبونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەنجامداوە بۆ تاووتوێکردنی کارەکانی داهاتوی پهرلهمانو تەواوکردنی بهركهوته دەستورییەکان.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى عێراقى بڵاویكردوهتهوه گرنگترین خاڵەکانی کۆبونەوەکە بریتیبون لهدیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنو لهو ڕوهشهوه ڕۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026 وەک وادەی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرا.
هاوكات گفتوگۆ لەسەر خشتەی کارەکانی داهاتوو و ئەو یاسا گرنگانەش کرا کە پێویستە دەنگیان لەسەربدرێت، لەگەڵ تەواوکردنی لیژنە هەمیشەیییەکان.
سەرۆکایەتی پەرلەمان جەختیکردوهتهوه، پێویستە لەسایەی ئەم بارودۆخە ئابورییو ئەمنییەدا، هەنگاوە دەستورییەکان تەواوبکرێن بۆ ئەوەی حکومەتێک پێکبهێنرێت کە توانای بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکانی هەبێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لەسەرجەم کوتلە سیاسییەکان کردوه، بەرپرسیارێتیی مێژویی خۆیان هەڵگرنو بەشداربن لەتەواوکردنی ئەم پرۆسەیە، تاوەکو عێراق لەو چەقبەستوییە سیاسییە ڕزگاربێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت هەبوە.
